ڤیدیۆیی ... بەرازیل ئەرژەنتین تێکدەشکێنێت

ڤیدیۆیی ... بەرازیل ئەرژەنتین تێکدەشکێنێت


لەمیانەی یارییەکانی گەڕی یازدەھەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمەریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی روسیای ٢٠١٨ , ھەڵبژاردەی بەرازیل میوانداری ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی کرد ..

ھەڵبژاردەی بەرازیل توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خوی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین ..

گۆڵەکانی ھەڵبژاردەی بەرازیل لە خولەکی ٢٥ لەلایەن یاریزان فیلیب کۆتینیۆ و لەخولەکی ٤٥ لەلایەن یاریزان نەیمار و لە خولەکی ٥٩ لەلایەن یاریزان پاولینیۆ تۆمارکران ...

بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی بەرازیل پارێزگاری لە پێشەنگی کیشوەری ئەمەریکای باشور کرد بە ٢٤ خاڵ و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ١٦ خاڵ لە پلەی شەشەم مایەوە ..
Payamner-
Top