کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی كۆنگرێس لەپێشن

کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی كۆنگرێس لەپێشن
کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران (کۆنگرێس) تاوەكو ئێستا توانیویانە بۆ جارێکی دیکە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنەکە ببەنەوە.

پێشتر کۆمارییەکان كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ كاندیدیانە، لە کۆنگرێس خاوەنی 246 ئەندامبوون، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمساڵیش، جارێکی دیکە توانیویانە زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجوومەنەکە ببنەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، تاوەكو ئێستا 135 كورسی بۆ كۆمارییەكان و 95 كورسی بۆ دیموكراتەكان یەكلایی بوونەتەوە، واتە 230 كورسی یەكلایی بوونەتەوە، هێشتاش 205 كورسی ماون یەكلایی ببنەوە.

كۆنگرێسی ئەمریكا خاوەنی 435 كورسییە، ئەگەر كۆمارییەكان زۆرینەی كورسییەكان ببەنەوە، سەرۆكی كۆنگرێس لە كۆمارییەكان دەبێت و دەتوانن زۆربەی پڕۆژە یاسا و بڕیارەكانیش تێبپەڕێنن.




rudaw
Top