دۆرتمۆند گرێبەستێکی گەورەی ئەرسنال رەتدەکاتەوە
لەماوەی رابردوو یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گرێبەستێکی گەورەی یانەی ئەرسنالی رەتکردووتەوە بۆ بەدەستھێنانی یەکێک لە یاریزانەکانی ..
فیشینزۆ مۆرابیتۆ بریکاری کارەکانی یاریزان ئۆبامیانگ رایگەیاند : لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە یانەی ئەرسنال بڕی ٩٠ ملیۆن پێشکەش بە یانەی بروسیا دءۆتمۆند لە پێناو دەست بەراربوون لە تواناکانی ھێرشبەر بییر ئۆبامیانگ ..
مۆرابیتۆ راشیگەیاند : بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند , ئامادە نەبوون بەھیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکەن , بۆندەکەی یانەی ئەرسنالیشیان رەتکردەوە ..
ئۆبامیانگ بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات بووتە جێگەی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا , یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەکێک لەو یانانەی گرنگیەکی زۆر بەتواناکانی ئۆبامیانگ دەدات ..
Payamner-