ڕاگه‌یندراوى په‌نتاگۆن له‌باره‌ى كوژرانى سێ سه‌ربازى ئه‌مریكییه‌وه
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ى سكرتێری ڕۆژنامه‌وانى په‌نتاگۆن، ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو له ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا له بنكه‌یه‌ی سه‌ربازى له ئوردن، سێ سه‌ربازى ئه‌مریكی، كوژران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه سێ سه‌ربازه‌كه له ئه‌ركى مه‌شقكردندا بوون، هه‌روه‌ها هاتووه :" له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ئوردنیدا به چڕى كار ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنى ئه‌وه‌ى ڕووی داوه".
هه‌ینى ڕابردوو سێ سه‌ربازى ئه‌مریكی له ده‌رگاى بنكه‌ى سه‌ربازى شازاده فه‌یسه‌ڵى ئاسمانى، له ناوچه‌ى جه‌فه‌ر له باشوورى ئوردن، له‌دواى شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانى بنكه‌كه كه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه ڕه‌یتانكردبووه، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌دا ڕابگرن، كوژران.
باسنيوز