سوارێز دان بەشتێکی مەترسیداردا دەنێت

سوارێز دان بەشتێکی مەترسیداردا دەنێت
لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی بەرشلۆنە بەرامبەر سیڤییا، کە بەسەرکەوتنی بلۆگرانا بە ئەنجامی 1-2 بە کۆتا هات، لویس سوارێز کارتێکی زەردی وەرگرت.

ئەوەش پێنجەم کارتی لویزیتۆ بوو لەم وەرزی لا لیگاداو بەهۆیەوە لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر مالاگا یاریی ناکات.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی سیڤییا، سوارێز دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەو کارتەی کە وەریگرتووەو پێی وایە کارێکی باشی کردووە بەهۆی ئەوەی تیپەکەی لە دوو یاریی دواتردا ڕووبەڕووی دوو یانەی بەهێز دەبێتەوە.



گۆڵکارەکەی بارسا وتی: "کارتە زەردەکەو ڕاگرتنم شتێکی باشە، چونکە من پاک دەبمەوە بۆ یارییەکەی سۆسێداد لەدەرەوەی یاریگای خۆمان و بۆ یاریی کلاسیکۆ کە دوو یاریی قورسن بۆ ئێمە".


داننانی سوارێز بە وەرگرتنی کارتی زەرد بە ئەنقەست، لە کاتێکدایە پێشتر لە خولە جیاوازەکانی ئەوروپا چەندین جار لەسەر هەمان هەڵسوکەت یاریزان سزادراوە، بەڵام نازانرێت ئایا یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هیچ هەڵوێستێک دژی لێدوانەکانی سوارێز دەگرێتەبەر یان نا.
XANDAN -
Top