پۆگبا: هیوادارام گۆڵی زیاتر بۆ مان یونایتد بکەم

پۆگبا: هیوادارام گۆڵی زیاتر بۆ مان یونایتد بکەم
پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی مان یونایتد و گرانترین یاریزانی جیهان دڵخۆشە بە گۆڵە نایابەکەی کە بەرانبەر سوانزی سیتی کردی و ئارەزوو دەکات گۆڵی زیاتر بۆ یانەکەی بکات.

دوێنێ یەکشەممە لە یارییەکانی هەفتەی 11یەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مان یونایتد لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی سوانزی سیتی بردەوە و گۆڵی یەکەمی شەیتانە سورەکان پۆگبا بە لیدانێکی بەهێز تۆماریکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆگبا لێدوانێکی بۆ سایتی فەرمی یانەکەیدا و وتی: "پێویستە دووبارە تەماشای ئەو گۆڵە بکەمەوە، پێم وابێت ئەو گۆڵە یەکێکە لە جوانترین گۆڵەکانم کە لەگەڵ یانەکەم تۆمارم کردبێت، بەهەرحاڵ دەمەوێت گۆڵی زیاتر بکەم".


"گرنگ نییە هەموو گۆڵەکان بەشێوەیە سەرسورهێنەر بێت، گرنگ ئەوەیە گۆڵ بکەم و یارمەتی یانەکەم بدەم تاکوو سەرکەوتنی زیاتر و نازناو بەدەست بهێنین".


پۆگبا روونیشیکردەوە، پێم وابێت هەمووان دەیانویست لەم یارییە سەرکەوتن بەدەست بهێنین، هەموو شتێکمان کرد و تایمی یەکەم زۆر بە باشی یارییمان کرد.


لەکۆتاییدا پۆگبا ڕایگەیاند، دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا بەو شێوەیە یاریی بکەین، دەبێت هەموومان فشار بخەینە سەر تیمی بەرانبەر و هەموو تواناکانم بەکار بهێنین، ئەگەر بەو شێوەیە یاریی بکەین، ئەنجامەکەشی لەکۆتاییدا ئاوها دەبێت.
XANDAN -
Top