له هه‌ندێك مزگه‌وتی ئه‌ڵمانیا گوتاری تووندئاژۆ ده‌خوێنرێته‌وه
محەممەد نیشتەجێی شاری موسڵه و ماوەی ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژیت و بە (رووداو)ی راگەیاند "ئێمە لەدەستی کوشت و کوشتاری و فیکری توندەڕەویی رامانکرد و هەڵاتین بۆ ئێرە، باوەڕم نەدەکرد لێرەش هەمان ئەو فیکرە تووندە ببینم".
دەشڵێت "کاتێک سەردانی مزگەوتەکان دەکەی خەڵکانێک دەبینی فکرەیان زۆر تووندەڕەوە، باوەڕناکەی ئێرە ئەڵمانیا بێت".
له ئەڵمانیا نزیكه‌ی دوو هەزار و 500 مزگه‌وت هه‌یە، لە 60%ی ئەم مزگەوتانەش سه‌ر به تووركیان و نزیكه‌ی هه‌زار مه‌لاشیان له ده‌ره‌وه هێنراون بۆ ئه‌ڵمانیا.
RUDAW -