به‌هۆی دوو ده‌سته‌واژه فه‌یسبووك 2.5 ملیار دۆلار زیانی پێده‌كه‌وێت
به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبووك، پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، به‌كارهێنانی دوو وشه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی، ده‌بێته هۆی دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه فراوانه به رێژه‌ی 8%.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ئیداره‌ی فه‌یسبووك، به هۆی نیشاندانی مه‌ترسییه‌كانییان به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژنه‌كانی دواكه‌وتنی"ی خێرا و "هه‌وڵدان بۆ وه‌به‌رهێنانی "به‌هێز" بوون.
به گوێره‌ی سایتی "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریكی، پشكه‌كانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه دابه‌زیوه و زیانی 2.5 ملیاریش به مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه كه‌وتووه.
ئیداره‌ی فه‌یسبووك، له داتاكانیدا، هۆشداری له‌باره‌ی روودانی "دواكه‌وتنی" راسته‌قینه كردووه له داهاتی رێكلام له داهاتوودا، هاوكات دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا هه‌یه وه‌به‌رهێنانی "به‌هێز" له بواره‌كه‌دا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوو ده‌سته‌واژه و وشه‌ن، كه وه‌به‌رهێنانی نیگه‌ران كرد و پشكه‌كانییان بۆ فرۆشتن نمایشكردووه.
k24-