لە ئێران حەوت هه‌زار یه‌كه‌ی پیشه‌سازی داخراون
ڕۆژنامه‌ی "ته‌عادول"ی ئێران ده‌نووسێ، له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بە بەراوردی ساڵی پێشوو داخرانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان 7% به‌رز بووەته‌وه.
ته‌نانه‌ت ڕێكه‌وتنی ناوكیش نه‌یتوانی گرێكوێره‌ی ئابووریی ئێران بكاته‌وه. به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ خۆده‌ربازكردن له‌م قه‌یرانه ئابوورییه بێ ئه‌نجام بووه.
ڕێژه‌ی داخرانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له ١٦ هه‌زار و ٤٦١ یه‌كه بووه كه بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو ٦ هه‌زار یه‌كه زیاتر داخراوه. ساڵی پێشوو ته‌نیا ١٠ هه‌زار و ٥١٩ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ئاستی ئێران‌دا داخرا.
به‌پێی ئه‌م ئامارانه ڕێژه‌ی داخرانی یه‌كه چووكه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ئاستی ئێران 19% به‌رز بووەته‌وه. له‌كۆی ٨٠ هه‌زار و٤٧٦ یه‌كه‌ی چووك ١٥ هه‌زار و٢٩٠ یه‌كه‌ی كه مۆڵه‌تیان هه‌بووبێ، به‌گشتی داخراون و له‌م ڕێژه‌یه ٦ هه‌زار و ٨٠٠ یه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ٦ مانگی ئه‌مساڵ داخراون.
له كۆی‌٤ هه‌زار و ٣٦٢ یه‌كه‌ی پیشه‌سازیی مام ناوه‌ندی سه‌دی ١٨ وات٧٨٥ یه‌كه‌ی به‌ڕسمی داخراون و یه‌كه گه‌وره‌كانی پیشه‌سازیش سه‌دی ١١ داخراون. به واتایه‌كی دیكه له كۆی ٣ هه‌زار و ٥٢٤ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره ٣٨٦ یه‌كه‌ی به‌گشتی داخراون.
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانی پێشتر ڕێژه‌ی یه‌كه داخراو و نیوه داخراوه‌كانیان ٧ هه‌زار یه‌كه ڕاگه‌یاند و به‌ڵێنیان دا به دابینكردنی بوودجه‌ی ١٦ هه‌زار میلیارد تمه‌نی ئه‌م یه‌كانه ده‌بووژێنینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كانی ئێرانی گوتی، زیاتر له سه‌دی ٦٠ی یه‌كه‌كانی پیشه‌سازی گیروگرفتی نه‌ختینه‌یان هه‌یه و هێندێك له‌م یه‌كانه توانای بووژانه‌وه‌یان نه‌بووه و ئێستا وه‌ك ئه‌نبار كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیردرێ. یه‌زدانی پێشتر وتبووی كه سه‌دی 8ی یه‌كه داخراوه‌كانی پیشه‌سازی توانای به‌رهه‌مهێنانیان نه‌ماوه.
باسنيوز