سامر سەبهان، باڵیۆزی پێشووی سعوودیەی لە عێراق، وەک وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی دەست نیشان کرا

سامر سەبهان، باڵیۆزی پێشووی سعوودیەی لە عێراق، وەک وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی دەست نیشان کرا
شای سعوودیە فەرمانێکی شاهانەی بۆ دیاریکردنی ئەرکە تازەکەی سامر سەبهان، باڵیۆزی پێشووی سعوودیە لە عێراق دەرکرد.



ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی سعوودیە (واس) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16\10\2016، سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە، فەرمانێکی شاهانەی دەرکردووە و تێیدا سامر سەبهان، باڵیۆزی پێشووی سعوودیەی لە عێراق، وەک وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کەنداوی عەرەبی دەست نیشان کردووە کە ئەوەش پۆستێکی تازەیە لە شانشینەکەدا.



پاش ئەوەی لە 28\8\2016، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە سعوودیە کرد، سامر سەبهان لە سەر تۆمەتبارکردنی میلیشیا عێراقییەکان بە وابەستەییان بە ئێران، بگۆڕێت. دواتر سەبهان ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەڵوێستەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر داوای ئێران بووە.



ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، سەبهان ئاشکرای کرد کە بڕیاری داوە، عەبدولعەزیز شەمەری، وەک کاربەڕێکەر لە باڵیۆزخانەی سعوودیە لە بەغدا دەست بەکار ببێت.



سەبهان لە مانگی نیسانی 2015دا وەک باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق دەست بەکار بوو، ئەو یەکەمین باڵیۆزی سعوودیە بوو لە دوای پچڕانی پەیوەندیی نێوان عێراق و سعوودیە لە ساڵی 1991ەوە لە عێراق کار بکات.






باسنیوز
Top