توركيا: له به‌شداريكردنى په‌كه‌كه نيگه‌رانين
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ئيبراهيم كالين رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره له هه‌واڵى به‌شداريكردنى پارتى كرێكارانى كوردستان له شه‌ڕى مووسڵدا نيگه‌رانه.
كالين گوتيشى: هه‌ر هه‌ڵه‌يه‌ك له‌و پرۆسه‌يه‌دا ئه‌نجامبدرێت, كه بڕياره به پشتيوانى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر مووسڵ بكرێت, ده‌بێته هۆى ئاواره‌بوونى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وان نيگه‌رانن له‌و هه‌واڵانه‌ى باس له به‌شداريكردنى په‌كه‌كه له شه‌ڕى مووسڵدا ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد, توركيا هيچ ئه‌جێندايه‌كى نهێنى له عێراقدا نييه و پێى باشه كێشه‌كانى له رێگه‌ى وتوێژه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
K24-