ئەگەر كوده‌تاكه‌ی توركیا سه‌ری بگرتایه لە روسیاش كودەتا دەكرا
مه‌تین كولونك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاك پارتی، له كاتی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكی زانكۆی بینگۆل له‌ژێر ناوی (توركیا دوای هه‌وڵی كوده‌تا) زانیاری تازه‌ی ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی كولونوك هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بووه، ئه‌گه‌ر سه‌ری بگرتایه نۆره‌ی رووسیا ده‌هات.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا دوای ئه‌ردۆگان ویستوویانه پوتینیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌یان سه‌ری بگرتایه وڵاتی دیكه‌شی به دوا ده‌هات.
كولونوك باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌له‌ناوچوونی توركیا و روسیا ئیدی دنیا بۆ یه‌ك لایه‌ن ده‌مایه‌وه، به‌ڵام ئێستە دنیا له رووی هێزه‌وه باڵانسی جیاجیای هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ئه‌و باڵانسه بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، بۆ ئه‌مه‌شیان ده‌یویست له توركیا و روسیاوه ده‌ست پێ بكات.
باسنيوز