له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له نه‌یجیریا 8 كه‌س كوژران و 20ى دیكه‌ش برینداربوون
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو به تاكسییه‌كدا له شاری مایدۆگۆرى له ویلایه‌تی بۆرنۆ له باكووی رۆژهه‌ڵاتی نه‌یجیریا هه‌شت كه‌س كوژران و نزیكه‌ى بیست كه‌سی دیكه برینداربوون. لاى خۆیه‌وه پۆلیس روونی كرده‌وه كه پێنج كه‌س له‌ناو ته‌كسییه‌كه‌دا بوون كاتێك ئۆتۆمبیله‌كه به كاروانێكی ئۆتۆمبیل‌دا ته‌قییه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ى گامبۆرۆى نزیك سنووری كامیرۆن ده‌چوو.
زۆر جار سوپا ئه‌و كاروانه ئۆتۆمبیلانه به‌ره‌و شاره‌كان رێك ده‌خات له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی ئه‌و بۆسانه‌ى گرووپی بۆكۆ حه‌رام له‌سه‌ر رێگه‌كان دایانده‌نێته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه سوپای نه‌یجیریا زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كۆنترۆلأ كردووه‌ته‌وه كه بۆكۆ حه‌رام داگیری كردبوون به‌ڵام ئه‌و گرووپه هێشته ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجام ده‌دات و بۆمب و مین له‌سه‌ر رێگه‌كان داده‌نێته‌وه.
Kurdistan-