فه‌ره‌نسا به نیازه داوا له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان بکات له ئەنجامده‌رانی تاوانی جه‌نگ له سووریا بکۆڵێته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا (جیان مارک ئه‌یراڵت)، داوای کرد که دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان پێویسته له تاوانه‌کانی جه‌نگ له سووریا بکۆڵێته‌وه. ئه‌یرالت ڕایگه‌یاند، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆڵاند بارودۆخی شاری حه‌له‌ب له‌به‌رچاوده‌گرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پێشوازی له ڤلادیمیر پوتین بکات یان نا، که له ١٩ی ئەم مانگە سه‌ردانی پاریس ده‌کات. ئه‌یراڵت له لێدوانێکدا بۆ ئینته‌ر ڕادیۆی فرانس ڕایگه‌یاند که وڵاتەکەی داوا له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان ده‌کات له ئه‌گه‌ری تاوانی شه‌ڕ له سووریا بکۆڵنه‌وه.
Hawler-