پۆتين نرخى نه‌وتى هه‌ڵكشاند
سەرۆكی رووسیا لە كۆنفرانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، رووسیا ئامادەیە پاڵپشتی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت بكات و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شى بووه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى جيهاندا.
ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكی رووسیا لە وتارێكی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزە كه له توركيا ده‌ستيى به كاره‌كانى كرد, رایگەیاند، دەخوازین وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت لەبارەی جێگیركردنی ئاستی ھەناردەی نەوتیان بگەنە رێكەوتنێكی یەكجاری و بەزووترین كاتیش بڕیارەكە جێبەجێبكرێت.
سەرۆكی رووسیا لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد، رووسیا ئامادەیە بەشداری ھەموو كۆبووەنەوەكانی ئۆپێك بكات و لەھەمانكاتدا ھاوكاریش بێت لە نزیككردنەوەی ئەو وڵاتانەی كە بۆچوونیان جیاوازە لەبارەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمی نەوتیان، پێویستیشە ئۆپێك بڕیارێكی دادپەروانە بدات لەنێوان ئەندامانی ئۆپێك لەناوەوەو دەرەوەی ئەو رێكخراوە.
دواى وتاره‌كه‌ى پۆتين,
له‌دواین ئاڵوگۆڕی بازاڕی ئه‌مڕۆی نەوت هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت گه‌یشته سه‌رووى 53 دۆلار. نرخى نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌رزبووه‌وه بۆ 51.15 دۆلار.
k24-