هه‌ڵبژاردنی دوما.. پارته‌كه‌ی ڤلادیمێر پۆتین پێشه‌نگه
ڕووسیای یه‌كگرتوو، پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ڕووسیا، تا ئێستا 54,2%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و له كۆی گشتی 450 كورسی په‌رله‌مانی كه به دوما ناسراوه، 343 كورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
به پێی ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) به‌ڕیتانی، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌نگدان پێشێلكاری تۆمار كراوه و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕووسیاش ڕای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له سێ بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه.
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه پارته‌كه‌ی ڤلادیمێر پۆتین به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێش پارته‌كانی دیكه و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م وڵاته كه‌وتووه.
باسنيوز