نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی برنت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 62 سه‌نت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.4 به‌رزبووه‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێكی به 46.39 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌پێی رۆیته‌رز.
هه‌روه‌ها نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كانی نه‌وتی رۆژئاوای ته‌كساس 63 سه‌نت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.5 به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێكی به 43.66 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نیكولاس مادورو سه‌رۆكی فه‌نزوێلا رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌نێوان ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
مادورو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران ئه‌نجامداوه‌و نزیكن له گه‌یشتن به رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنان.
روحانی دوێنێ پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌ربڕی له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له مانگی ئابدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 15 به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته زیاتر له ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له خشته‌ی باركردنی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتی ئێرانی.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی جه‌زائیری دوێنێ له‌زاری محه‌مه‌د باركیندو ئه‌مینداری گشتی ئۆپیكه‌وه گواستیه‌وه، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی نرخی نه‌وت ئه‌گه‌ر بگه‌نه ته‌وافوق له‌كۆبونه‌وه ناڕه‌سمییه‌كه‌ی جه‌زائیر له‌م مانگه‌دا.
هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پێكدادانه‌كانی لیبیا كه باركردنی یه‌كه‌م كه‌شتی نه‌وتی له به‌نده‌ری راس لانوف وه‌ستاندووه، ئه‌وه‌ش ترسی روودانی ململانێیه‌كی نوێی له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته دروستكردووه.
خه‌ندان