ئەنجوومەنی یاسادانەری كۆبانێ بڕیاری لێبوردنی تۆمەتبارانی دەركرد

ئەنجوومەنی یاسادانەری كۆبانێ بڕیاری لێبوردنی تۆمەتبارانی دەركرد
ئەنجوومەنی یاسادانەری كانتۆنی كۆبانێ بڕیاری لێبوردنی بۆ تۆمەتبارانی بەر لە 17ی ئەیلوولی 2016 دەركرد.

ئەنجوومەنی یاسادانەری كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند، بەپێی پەیماننامەی كۆمەڵایەتی، بڕیاری لێبوردنیان بۆ ئەو تۆمەتبارانە دەركرد، كە پێش رۆژی 17-9-2016 دەستگیركراون، بڕیارەكەش تەنیا تۆمەتبارانی "تیرۆر و سەربازی" ناگرێتەوە.

دەقی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی یاسادانەر لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموكراتی كانتۆنی كۆبانێ- سووریا:

بڕیارەی ژمارە 3

هاوسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی یاسادانەری كانتۆنی كۆبانێ بەپێی هاوپەیمانی كۆمەڵایەتی ئەم بڕیارەی دا، دەربارەی ئەو تۆمەتبارانەی بەر لە 17-9-2016 دەستگیركراون یان دەستبەسەركراون:

ماددەی 1:
تەواوی زیندانییەكان بەر لێبوردنی گشتی دەكەون، گیراوانی فرەژنی، كاتی زیندانییەكانیان لە ساڵێك بۆ دەكرێتە 6 مانگ.

ماددەی 2:
تاوانەكانی دراوەتە پاڵی ئەگەر یەكێكیان كوشتنی بە ئەنقەست نەبێت، بەر لێبوردن دەكەوێت، بەڵام كوشتنی بە ئەنقەست لێبوردن نایگرێتەوە.

ماددەی 3:
هەموو تۆمەتبارێك، كە تەمەنیا لە سەرووی 70 ساڵانەوە بێت، بەر لێبوردن دەكەون.

ماددەی 4:
ئەوكەسانەی بەر لێبوردن دەكەون، ئەوشتەی داوای لێدەكرێت دەبێت جێبەجێی بكات.

ماددەی 5:
ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر داوای مافی كەسێتی نەبێت.

ماددەی 6:
تۆمەتبار ئەو بڕە پارەیەی كە لەسەری فەرز كراوە، پێویستە بۆ بەرژەوەندی خاوەن كێشەكە بیدات.

ماددەی 7:
بەپێی ماددەی 1، تۆمەتبار لە هەموو تۆمەتە یاساییەكانی دەبەخشرێت.

ماددەی 8:
ئەو كەسانەی لەدەست یاسا رایانكردووە، لێبوردن نایانگرێتەوە.

ماددەی 9:
تاوانبار دوای ساڵێك لە ئازادكردنی بە لێبوردن، ئەگەر هەمان تاوانی ئەنجامدایەوە ئەوا تووندترین سزا دەدرێت.

ماددەی 10:
پێویستە بە بڕیاری ئەنجوومەنی دادی كۆمەڵایەتی كۆمیتەیەك لە ئەندامانی دادگای گەل پێكبهێنرێت، بۆ ئەوەی بڕیارەكان جێبەجێ بكات.

ماددەی 11:
ئەوكەسانەی بەپێی ئەم بڕیارە لێبوردن دەیانگرێتەوە، دەكرێت خۆی یان ئەندامانی خێزانەكەیان دربارەی دۆزی گیراوەكەیاندا بەڵگەنامەیەك پێشكەش بەو كۆمیتەیە بكەن، كە كاروبارەكانی لێبوردنی تاوانباران و تۆمەتبارەكان ئەنجامدەدات.

ماددەی 12:
كۆمیتەكە لەماوەی 5 رۆژدا بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو بەڵگەیە دەدات كە بۆ ئازادكردنی گیراوەكە پێشكەشكراوە، بڕیارەكەش لەلایەن ئەنجوومەنی دادی كۆمەڵایەتی گوێی لێدەگیرێت.

ماددەی 13:
تۆمەتبارانی تیرۆر و تاوانی سەربازی لێبوردن نایانگرێتەوە.

ماددەی 14:
ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەكرێتەوە.

RUDAW -
Top