فەرەنسا: حکومەتی سووریا بەرپرسیاری یەکەمی پێشێلكاری ئاگربەستە

فەرەنسا: حکومەتی سووریا بەرپرسیاری یەکەمی پێشێلكاری ئاگربەستە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا حکومەتی سووریای بە بەرپرسیاری یەکەمی پێشێلکاری و شکاندنی ئاگربەست لە سووریا ناوبرد و رایگەیاند، رژێمی سووریا بەرپرسیاری یەکەمە لە پێشێلکاری بەرامبەر بە رێککەوتنی ئاگربەست.

ژان مارک ئایروڵت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رۆژی یەکشەممە 18-9-2016 لە نیویۆرک بە رۆژنامەڤانانی رایگەیاند، حکومەتی سوویا بەرپرسیاری یەکەمی پێشێلكارییەکانە بەرامبەر بە رێککەوتنی ئاگربەست لە وڵاتەکەیدا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیشیکردەوە، پاریس ئامادەیە و هەموو هەوڵێکی خۆیشی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لەو وڵاتەدا سەرکەوتوو بێت.

لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەوە (دووشەممە 12-9-2016) به رێككەوتنی ئەمریكا و رووسیا و رەزامەندی لایەنەكانی سووریا، ئاگربەست لەو وڵاتە راگەیێندراوە و تاوەكو ئێستا دوو جار و هەرجارەی 48 كاژێر ئاگربەستەكە درێژكراوەتەوە.
RUDAW -
Top