یۆنان؛ منداڵانی کۆچبەر لە قوتابخانەکاندا وەردەگیرێن

یۆنان؛ منداڵانی کۆچبەر لە قوتابخانەکاندا وەردەگیرێن
بەرپرسانی یۆنان رایانگەیاندووە کە زیاتر لە 15 هەزار منداڵی کۆچبەر لە وڵاتەکەیاندا هەن و زۆرینەی ئەوانیش دەتوانن لە کۆتایی ئەم مانگەوە ناویان لە قوتابخانەکان تۆمار بکەن و دەست بە خوێندن بکەن، بەڵام ئەم هەنگاوەی حکومەت لەلایەن خەڵکی یۆنانەوە دووچاری رەخنەگرتن بووەتەوە و ئەوان لەگەڵ وەرگیرانی منداڵانی کۆچبەر لە قوتابخانەکاندا نین.

حکومەتی یۆنان دەیەوێت کۆچبەران و خەڵکی وڵاتەکەی زیاتر لە یەک نزیک بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی هەیە منداڵانی کۆچبەر لە قوتابخانەکان وەربگرێت.

شوجاع خەلیل، کۆچبەرێکی سووریە و دەڵێت "پێویستە منداڵانی کۆچبەر لە قوتابخانە دانەبڕدرێن، تاوەکو داهاتوویان گەش بێت.

دایک و باوکەکان لە شارۆچکەی ئۆرایۆکاسترۆی سەر بە شاری تیسالۆنیکی یۆنان هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر حکومەت پلانەکەی جێبەجێ بکات ئەوانیش دەچنە ناو قوتابخانەکان و رێگا لەوە دەگرن وانەکان بخوێنرێن.
Top