سوپای پاسداران سه‌باره‌ت به "نزیكتربوونی دوژمن" هۆشداری ده‌دات
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل فه‌رمانده و به‌رپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند به بڕوای رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، خۆڕاگری و ته‌سلیم نه‌بوون به‌رامبه‌ر دوژمن به مانای جیهادی گه‌وره‌یه.
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به‌و دوژمنه و چۆنییه‌تی نزیكتربوونی به ئێران و یه‌كپارچه‌یی گووشاره‌كان بكات رایگه‌یاند گوشار و پیلانه‌كانی دوژمن له ئاسته جیاوازه‌كان زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی تر ئه‌گه‌ری نانه‌وه‌ی پشێوی له ئیراده و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر دوژمن دروست كردووه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پلانی "جیهادی گه‌وره" له‌لایه‌ن رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رابگه‌یه‌نرێت.
لێدوانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له كاتێك دایه كه بڕیاره عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه‌كانی سوپای پاسداران كۆ ببێته‌وه.
K24