له كشمیر؛ 17 سه‌ربازی هیندی كوژران و 35 دیكه برینداربوون
هێرشه‌كه بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی لیوا بووه له ناوچه‌ی كشمیر له نزیك سنوری پاكستان و شه‌ڕه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووه، به‌پێی گاردیان.
وته‌بێژێكی سوپای هیندستان ڕایگه‌یاندووه "له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا چوار چه‌كداری یاخیبوو كوژراون، كاتێ ویستویانه هه‌ڵبكوتنه ناو بنكه‌ی یۆری له نزیك هێڵی سنووری له‌گه‌ڵ پاكستان‌دا."
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا 35 سه‌ربازی هیندی برینداربوون و سوپای هیندستان هه‌لیكۆپته‌ری به‌كارهێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان.
كشمیر ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ره له‌نێوان هیندستان و پاكستانداو زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن و چه‌ندین ساڵه توندوتیژی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتۆته‌وه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خوێناوی‌ترین هێرشه بۆ سوپای هیندستان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2014 ه‌وه.
خه‌ندان