جەنەڕاڵ ئەلیكتریك" گرێبەستی پاڵپشتی كاركردنی وێستگەی بەسمایای سەر بە گرووپی ماس بۆ وزە ئێمزا كرد

جەنەڕاڵ ئەلیكتریك
جەنەڕاڵ ئەلیكتریك" گرێبەستی پاڵپشتی كاركردنی وێستگەی بەسمایای سەر بە گرووپی ماس بۆ وزە ئێمزا كرد بۆ دەیان ساڵ بە بڕی 520 ملیۆن دۆلار
كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیكتریك كە لە بۆرسەی نیویۆرك بە كۆدی (GE) پێناسەكراوە، گرێبەستێكی بۆ چەندین ساڵ بە بەهای 520 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ گرووپی ماس ئیمزاكرد، بە پێی ئەم گرێبەستەش رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە چەندین خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت بە پاڵپشتیكردنی خزمەتگوزاری كارپێكردن و چاككردن، لەگەڵ پێشكەشكردنی چارەسەری پیشەسازی دیجیتاڵی پێشكەوتوو لە وێستگەی بەسمایە كە بەغاز كار دەكات بە توانای 3 گێگا وات بە دووری 40 كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختی عیراق بەلای رۆژهەڵاتەوە، ئەم گرێبەستەش درێژەپێدەری كاری بەردەومامی ماس گڵۆباڵ و وەزارەتی كارەبای عیراق و و"جەنەڕاڵ ئەلیكتریك"ـە بۆ هێنانەدی پێدوایستی كارەبا بۆ هەموو رۆڵەكانی گەلی عیراق.
بەم بۆنەیەشەوە ئەحمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی گروپی ماس بۆ وزە گوتی : وێستگەی بەسمایە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەستكەوتێكی گرنگە و یەكەمین وێستگەیە بە سیستەمی بەرهەمهێنەری سەربەخۆ كار بكات لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی كارەبای عیراق و گرووپی ماس بۆ وزە و بۆ هێنانەدی ویستی بەردەوام بۆ وزە لە عیراق، هاوكات ئەم وێستگەیە پاڵپشتی دەوڵەت دەكات بۆ بەهێزكردنی رۆڵی دەوڵەت و ژێرخانی و كەرتە نێوخۆییەكانی، هەروەها وزە دەبەخشێتە وێستگەی نیشتیمانی كارەبا بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی عیراقدا بێت . وهەمیشە ‌جەنەڕاڵ ئەلیكتریك‘ هاوبەشێكی گرنگ بوو بۆ ئێمە و ئێستاش كاری كارپێكردنی وێستگەكە دەگرێتە ئەستۆ بە پێی چارەسەریە پێشكەوتووكانی كە بەرزترین ئاستی توانا و ومتمانە و بەرهەم دێنێتەدی.
رێككەوتنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ چەندین ساڵ هاوبەشی لەگەڵ "جەنەڕاڵ ئەلیكتریك" بۆ ماوەیەكی درێژ دووپات دەكاتەوە لەگەڵ گرووپی ماس و چەندین گرێبەستی پێشووتریش هەبوون لەنێوان هەردوولادا لەبارەی وێستگەی بەسمایا بە دانانی 8 تۆربینی غازی پێشكەوتوو لە جۆی 9FA ئەمە جگە لە 4 تۆربینی دیكەی هەڵمی لە جۆری C7 و كار بۆ پێشخستنی پرۆژەكە دەكرێت بە دوو قۆناغ هەر قۆناغێكیش 1500 مێگاوات پێشكەش دەكات و دوای تەواوبوونی وێستگەكە كارەبا بۆ 600 هەزار ماڵ دابین دەكات.
جۆزیف ئەنیس سەرۆك و سەرۆكی جێبەجێكاری یەكەی كاری خزمەتگوزاری وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا وتی:ئەم رێكەوتننامەیە تیشك دەخاتە سەر پابەند بوونی پتەو و بەردەوامی جنرال ئەلیكتریك بەرامبەر بە عێراق و جەخت دەكاتەوە لەسەر متمانەی هاوبەشەكانمان بە تواناكانمان بۆ جێبەجێكردنی پێشكەوتوو، هەروەها دابینكردنی ستەیجی (Predix) بۆ وێستگەی بسمایە و تەكنۆلۆجیای دوانی دیجیتاڵی، بەپێی رێكەوتننامەیەك بۆ چەندین ساڵ دەبێتە هەنگاوێكی جۆی لەو كەرتە وئەو بەها بەرزە پتەو دەكات كە تەكنلۆجیای دیجیتاڵی دابینی دەكات لەلایەنی پتەوكردنی توانای كارپێكردن لەو وێستگەیە.
جگە لە فراوان كردنی چوارچێوەی پرۆسە و چالاكییەكانی چاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی پاڵپشتی لە وێستگەكە، یەكەم جارە كە جنرال ئەلەكتریك چارەسەرە پیشەسازییە پێشكەوتووە دیجتاڵییەكانی لە كەرتی وزەی عێراقی دەخاتەگەڕ، چارەسەرەیەكانی بەڕێوەبردنی پشت بەستوو بە سەكۆی (Predix –سیستەمی كار پێكردن بە چارەسەری هەوری كە تایبەت بۆ پێداویستییەكانی ئەم كەرتە درووستكراوە)- توانای بەكارخستنی زانیاریەكان بۆ چاودێری و شیكردنەوەی ئاستی سەلامەتی ئامێرەكان زیاد دەكات. هەروەها ئەم چارەسەریانە یارمەتی پێشبینی كردن بە گرفتەكان دەدەن بەر لە روودانی، جگە لە پتەوكردنی ئاستی متمانە و پرۆسەكانی چاككردنەوە لە كاتی پێویستدا و كەم كردنەوەی كاتەكانی وەستان لە كاركردندا.
لە رێگای هەرسێ نووسینگەی لە هەولێر و بەغدا و بەسرای دەوڵەمەند بە گاز و نەوت، جنرال ئەلەكتریك بەردەوامە لە پێشكەشكردنی نوێترین تەكنۆلۆژیا و پسپۆرەكانی بۆ هاوبەشە لۆكاڵییەكانی، بەمەش پشت بە 130 تۆربینی گازی بۆ بەهێزكردنی تۆڕی كارەبای عێراق ئەمە جگە لە پتەوكردنی پەیوەندی هەماهەنگی بەردەوام بۆ پتەوكردنی پاڵشتی كردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها كۆمپانیاكە هەستاوە بە دابینكردنی 56 تۆربینی گاز كە توانای زیادكرنی نزیكەی (700) مێگا هەیە بۆ پاڵپشتی كردنی پرۆسەكانی پاڵپشتی كردن پرۆسەكانی فراوان بوون و گەشە كردنی ژێرخانی وزە لە عێراق و یارمەتیدان بۆ پێشخستن رەورەی گەشەگە كردنی ئابووری لە قۆناغی داهاتوودا.
لە ماوەی رابردوودا جنرال ئەلەكتریك گرێبەستێكی لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراقی واژۆ كرد بۆ ئەوەی چەندین چارەسەری تەكنیكی پێشكەش بە وەزارەتی كارەبا بكات كە پێشخستن و چاككردنەوەی ئەو پرۆژانە دەگرێتەوە كە هەن، ئەویش بە ئامانجی پتەوكردنی ئاستەكانی بەرهەمهێنان و تواناكان بۆ وێستگە جۆراوجۆرەكانی وزە لە عێراق.
لە ماوەی چل ساڵی رابردووی كار كردنی لە عێراقدا هەمیشە جنرال ئەلەكتریك پابەند بووە بە پاڵپشتی كردنی پێداویستییەكانی ژێرخانی وڵات لە رێگای پتەوكردنی بوونی لە عێراق و پێشكەشكردنی چارەسەری جۆراوجۆر لە بوارەكانی بەرهەمهێنیانی وزەی كارەبا و نەوت و غاز و چارەسەر كردنی ئاو و فڕۆكەونی و چاودێری تەندروستی.












Top