وه‌زیره‌كه‌ی داعش به‌م شێوه‌یه كوژراوه
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه به پێگه‌ی "CNN " راگه‌یاندووه" كه ئه‌مریكییه‌كان "وائیل عادل" یان به به‌رپرسی پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌ی داعش زانیووه و كه‌سێكی نزیكی به‌غدادیشه هه‌ر بۆیه له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه رۆژی 7/9/2016 له شاری ره‌ققه‌ی سوریا كوشتوویانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی له‌و كاته‌ی كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه كردوویه‌تییه ئامانج ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی داعش له‌سه‌ر ماتۆڕێك بووه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی له شاری ره‌ققه‌ی سوریا.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه بازنه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌غدادی بچوكه و "ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لفورقان" وه‌زیری راگه‌یاندنی داعش و "ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی" گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه، دوو له‌و پێنج به‌رپرسه باڵایه بوون كه له‌ناو ئه‌و بازنه‌دا بوون و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كوژران.
رۆژی هه‌ینی "پیته‌ر كوك" گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند" كه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كوژراوه، وه‌زیری راگه‌یاندنی داعش بووه.
K24