سەربازێکی ئێرانی چوار سەربازی هاوڕێی کوشت

سەربازێکی ئێرانی چوار سەربازی هاوڕێی کوشت
سەربازێکی فێرگەی چاکسازی و فێرکاری شاری یاسوجی ئیران شەوی ڕابردوو چوار سەربازی هاوڕێی خۆی لە شوێنی حەوانەوەی سەربازگەکە بە فیشه‌ک کوشت.

فەتاحی محەمەدی جێگری ئەمنی پارێزگاری کەهکیلویه و بویر ئەحمەد بە ئاژانسی ئیسنای ڕاگەیاند "سەربازێکی خەڵکی شاری گەچسارانی ئیران که بە مەبەستی تێپەڕاندنی خولێکی فێڕ بوون لە فێرگەی چاکسازی و فێرکاری شاری یاسوج خەریکی مەشق و ڕاهێنان بوو، شەوی ڕابردوو چوار هاوڕێی خۆی لە خولەکە دایە بەر دەستڕێژی گوله کۆتایی به ژیانیان هێنا".

بە وتەی ئەو بەرپرسە ، کەسی تەقەکەر دوای ڕوداوەکە گولەیەکی ناوە بە سەری خۆیەوە و خۆی کوشتووە.

سەرەڕای ئەوەی ڕودانی تەقە کردنی هەڕەمەکەی لە ناو هێزە ئەمنیەکاندا چەند جارێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕویداوە، بەڵام لە ئێراندا ئەم حاڵەتە شتێکی دەگمەنە و تا ئێستا ڕوداوی وا لەو وڵاتە ڕوی نەداوە.

لەبارەی هۆکاری تەقە کردنەکەوە، عەباسی فەتحی بەڕێوبەری گرتوخانەکانی شاری یاسوج ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هۆکاری کارەکەیان بۆ ڕوننەبوەتەوە و نازانن کەسی هێرشبەر بۆچی تەقەی لە هاوڕێکانی خۆی کردووە.





خەندان
Top