باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له توركیا داخرا
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگه‌یاند كه زۆرێك له نوێنه‌رایه‌تییه بییانییه‌كان له توركیا له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان پشوویان ڕاگه‌یاندووه و بڕیار بوو ئه‌مرۆ، هه‌ینی، سه‌رجه‌مییان ده‌ست به كاره‌كانییان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ریتانیا باڵیۆزخانه‌کەی به داخراوی ده‌مێنێته‌وە.
بێ ئاشكرا كردنی ورده‌كاری زیاتر، باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا ته‌نها ڕایگه‌یاندوه كه به هۆكاری ئه‌منی ڕۆژی هه‌ینیش ده‌رگای نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان داخراو ده‌بێت.
هاوكات، ڕۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانیش ڕایگه‌یاندووه كه باڵیۆزخانه و قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان له توركیا به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له هه‌ر جۆره هێرشێك داخراو ده‌بن. هه‌رچه‌ند ئاشكرا نه‌كراوه كه‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییانه دووباره ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به كاره دیبلۆماسییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
باسنيوز