نووسه‌رێكی دیاری توركیا هیلاری كلنتۆن به گوله‌نچی تۆمه‌تبار ده‌كات
ئه‌حمه‌د هاكان نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركیا، له وتاری ئه‌مڕۆیدا 5 جیاوازی له نێوان هه‌ردوو كاندیدی كۆماری و دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته روو. ئه‌و پێی وایه هیلاری كلنتۆن زۆر له فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه نزیكه و ده‌كرێت بڵێت سه‌ر به گوله‌نه، به‌ڵام ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان زۆر له گوله‌ن خراپتره.
ئه‌و ده‌ڵێت هیلاری كه‌سێكی خراپه، به‌ڵام ترامپ له‌و خراپتره. هه‌روه‌ها هیلاری له رووی به‌ده‌نه‌وه نه‌خۆشه و ترامپیش له رووی روحییه‌وه نه‌خۆشه.
ئه‌و درێژه‌ی پێ ده‌دات و هیلاری به درۆزن و ترسنۆك ناو ده‌بات، به‌ڵام تره‌مپی پێ ترسنۆكێكی دروسته، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هیلاری به شێوه‌یه‌ك فێلباز و نه‌رم و نیانانه دنیا ده‌خاته ژێر ركێفی خۆی، به‌ڵام ترامپ به شێوه‌یه‌كی مافیایانه.
باسنيوز