رووسیا: سوپای سووریا له رێگه‌ی كاستیلۆ پاشه‌كشه‌ی كردووه
هه‌روه‌ها سافچینكۆ رایگه‌یاند، تا ئێستا هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، له رێگه‌كه نه‌كشاونه‌ته‌وه و میدیاكانی رووسیاش بڵاوییانكرده‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی سوپای سووریا بۆ ئه‌وه‌یه هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌نرێنه رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیته‌ر كۆك، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كى هه‌واڵگری نییه كه ئاماژه به‌وه بكات، سوپای سووریا له رێگه‌ی كاستیلۆ پاشه‌كشه‌ی كردبێت، كه یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا.
رێگه‌ی كاستیلۆ رێگه‌یه‌كی ستراتیژییه و تاكه رێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانه، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گه‌مارۆ دراون و رێگه‌كه‌ش له ژێر ده‌ستی سوپای رژێمی سووریایه.
K24-