بەر لە ئازادكردنی موسڵ پێویستە ڕێككەوتن لەسەر ئیدارەكردنی هەبێت و حسابیش بۆ کورد بکرێت

بەر لە ئازادكردنی موسڵ پێویستە ڕێككەوتن لەسەر ئیدارەكردنی هەبێت و حسابیش بۆ کورد بکرێت
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات كە لەسەر ئیدارەكانی شاری مووسڵ دەبێت ڕێككەوتن بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی سەرەتایی كراوە.

د.عەرەفات كەرەم، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "كەس نازانێت لەدوای داعش چی دیكە ڕوو لە عێراق دەكات، بۆیە ئەم ناوچەیە لە ژێر مەترسی گەورەدایە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "گرنگە كورد پێش ئازادكردنەوەی مووسڵ، بۆ چۆنییەتی ئیدارەردانی شارەكە، ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكات، چونكە بەشداریكردنی هەندێك هێزی حەشدی شەعبی مەترسی لەسەر ئیدارە ئەو ناوچانە دروست دەكات و گرنگە ئەو ناوچانەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لێ جێگرە و ناوچەی كوردین ڕێككەوتنیان لەسەر بكرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوو مەترسی لەسەر كوردستان نەكات". گوتیشی: "ڕێككەوتنی پێش وەختە لەگەڵ حكوومەتی عێراق گرنگە و لەو بارەشەوە هەندێك گفتوگۆی سەرەتایی كراوە".





Top