کەسوکاری ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمڕالی دەکەن

 کەسوکاری ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمڕالی دەکەن
حکوومەتی تورکیا رێگا بە کەسوکاری رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەدات سەردانی دوورگەی ئیمڕالی بکەن.

رۆژی شەممە 10ـی ئەیلوولی 2016، وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاند، کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریان داوە رێگا بە کەسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بدەن سەردانی بکەن.

لە رۆژی دووشەممە 5ـی ئەیلوولی 2016ـەوە، 50 چالاکوان و ئەندامی حزب و رێکخراوە کوردییەکانی کوردستانی باکوور مانگرتنێکی کراوەیان ئەنجام دا (مانگرتن لە خواردن) و بڕیاریان دا تاوەکو زانینی چۆنێتیی رەوشی تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، مانگرتنەکەیان کۆتایی پێ ناهێنن.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی تورکیا لە کاتێک دایە، کە زیاتر لە ساڵێکە حکوومەت رێگای بە کەسوکار، پارێزەرەکانی و شاندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) نەداوە سەردانی رێبەری پەکەکە بکەن.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رۆژی 15ـی شوباتی 1999، دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە وڵاتی کینیاوە عەبدوڵلا ئۆجەلانی دەستگیر کرد، دواتر دادگای تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند و گوێزرایەوە زیندانێک لە دوورگەی ئیمڕالی.







باسنيوز
Top