حكومەتی توركیا: ئاوارە سوورییەکان دەگەڕێنینەوە زێدی خۆیان

 حكومەتی توركیا: ئاوارە سوورییەکان دەگەڕێنینەوە زێدی خۆیان
فیکری ئشک وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند دەیانەوێت ناوچەکە لە داعش پاک بکەنەوە و ئاوارە سوورییەكانی توركیاش بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە، تا لە سووریا بەئاسوودەیی ژیان بگوزەرێنن.

ئەمڕۆ شەممە ئشک بەشداری لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پردی چواڕیانی عومەر تورکچاکاڵ کرد لە شارۆچکەی ئیزمیتی سەر بە پارێزگای کۆجائالیی توركیا. لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە كە لەلایەن توركیاوە لەنێو خاكی سووریا ئەنجام دەدرێ، رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن، تا ئەو کاتەی سنوورەکانی تورکیا لە داعش پاک دەکرێنەوە و هەڕەشە لەسەر وڵات نامینێت ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن، ئامانجمان پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە داعش".

گوتیشی "دەمانەوێت ناوچەکە لە داعش پاک بکەینەوە و دواتر ئەو برا سوورییانەی کە لە وڵاتەکەمانن بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە و لەوێ بە ئاسوودەیی ژیان بگوزەرێنن و هەست بە ئاسایشی ناوچەکە بکەن".

وەزیری ناوخۆی توركیا گوتی ئۆپەراسیۆنەکان درێژەیان دەبێت، جار بەجار شەهیدێکمان دەبێت، لەخوا داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەم، ئێمە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بەڕێوەدەبەین. ئینشائەڵڵا شەهیدی زیاتر نادەین.






باسنيوز
Top