دووەم حاجیی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد

دووەم حاجیی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد
دووەم حاجیی كورد لەكاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری مەككەی سعودیە كۆچی دوایی كرد.

كاروان ستونی‌ بەڕێوەبەری‌ راگەیاندن‌و پەیوەندیەكانی حەجی‌ هەرێم لەسعودیە راگەیاند"حاجییە كوردەكە ناوی (محەمەد عەلی سەلیم جاف)ە و خەڵكی شاری كەلارەو لەناوحاجیانی گەرمیان بوەو تەمەنی 69ساڵە".

ستونی ئەوەشی خستەروو، حاجییەكە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی ئەنجامدانی نوێژی سوننەت بوراوەتەوەو گیانی لەدەستداوەو ئێستا سەرقاڵی تەواوكردنی رێوشوێنەكانن بۆ بەخاكسپاردنی.

ئەوە دووەم حاجیی كوردە كە لە فەریزەی خەجی ئەمساڵ گیان لەدەستبدات، لەناو حاجییانی هەرێم كە ژمارەیان 3656 حاجییە.

بەرەبەیانی 7ی ئەم مانگە یەكەم حاجیی كورد بەناوی زەینەب ساڵح زاناوێر كە لەدایكبوی ساڵی 1947و خەڵكی ناحیەی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆران بوو لەنەخۆشخانەیەكی شاری مەككە، كۆچی دوایی كرد.

كاروان ستونی‌ ئەوەشی خستەڕوو بەگشتی‌ رەوشی‌ حاجییانی‌ هەرێم باشەو لیژنەی‌ تەندروستی‌ هاوڕێیەتی‌ حاجییان دەكات‌و چاودێرییان دەكات.


خەندان-
Top