فه‌ڕه‌نسا؛ به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی سێ ژن ده‌ستگیركران
به‌پێی رۆیته‌رز، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و سێ ژنه ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه ده‌ستگیركراون و دوای ده‌ستگیركردنیشیان "وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه مه‌ترسی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئارادهه‌یه".
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ژنانه به نیازبوونه وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (جار دو لیون) له باشووری شاری پاریس بكه‌نه ئامانج كه كه‌متر له سێ كیلۆمه‌تر له كه‌نیسه‌یه‌كه‌وه دووره.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاندووه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان ته‌مه‌نی ته‌نها 19 ساڵه و له‌رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه به‌یعه‌تی به‌داعشه‌وه داوه و باوكیشی خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله بووه كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكات له سوریا.
ئۆتۆمبێلی باوكی یه‌كێك له ژنه ده‌ستگیركراوه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌نزیك رێگای نزیك كه‌نیسه‌ی نۆته‌ردام ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا كه پڕبووه له بوتڵی غاز، گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا كه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی به‌كاربهێنرێت.
به‌ده‌یان چه‌كداری فه‌ڕه‌نسی و وڵاتانی تری جیهان په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه كردووه و له رێزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌دا له عیراق و سوریا شه‌ڕه‌ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی كه له فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێستر ئه‌ندامی داعش بوونه یان هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
فه‌ڕه‌نسا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژ به داعشه و به‌شداری كاری هه‌یه له بۆردوومانكردنی پێگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه داعش داوا له ئه‌ندامانی بكات كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و وڵاته ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی ده‌ستگیركراوه، به‌چه‌قۆ هێرشی كردۆته‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و برینداری كردووه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تریش رایانگه‌یاندووه كه كچه ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌كه ئه‌و كاره‌ی كردووه.
برنار كازنۆف، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و سێ ژنه ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نیان 39 و 23 و 19 ساڵه و هه‌ڵگری بیری تووندڕه‌وی بوونه و به‌دڵنیاییه‌وه له ئه‌گه‌ری ده‌ستگیرنه‌كردنیان كاری مه‌ترسیداریان ئه‌نجامده‌دات.
خه‌ندان-