یەكێتیی ئەورووپا: دەبێ توركیا قۆناغێكی سیاسی لەگەڵ پەكەكە بێنێتە كایەوە

 یەكێتیی ئەورووپا: دەبێ توركیا قۆناغێكی سیاسی لەگەڵ پەكەكە بێنێتە كایەوە
ئەگەرچی تا دێت شەڕی نێوان توركیا و پەكەكە فراوانتر و توندتر دەبێت، هەروەها بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لە ئامەد گوتی پرسی چارەسەری بوونی نییە، بەڵام یەكێتیی ئەرووپا پێی باشە توركیا و پەكەكە دانوستاندن بكەنەوە.

دوێنێ مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا و عومەر چەلیك وەزیری ناوخۆی توركیا، كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ فدریکا مۆگرینی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا ئەنجام دا و باسیان لە چۆنیەتیی نزیكبوونەوەی توركیا لە یەكێتیی ئەورووپا كرد.

بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی (سپوتنیك) دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجام داوە و لەوێدا مۆگرینی گوتویەتی پێویستە توركیا قۆناغێكی سیاسییانە لەگەڵ پەكەكە بێنێتە كایەوە و، پێویستە شەڕ كۆتایی پێ بێت و دانوستاندن ئەنجام بدەن.




باسنيوز
Top