هەواڵگریی ئەمەریكا: ئەستەمە عێڕاق و سووریا بە یەكپارچەیی بمێننەوە
جۆن برێنان، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا لە دیمانەیەكیدا ئاماژە دەدات كە بە گومانە لەوەی سووریا و عێڕاق وەكوو جارانی لێ بێتەوە و خاكەكەیان بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە، هەروەها دەڵێت ئەستەمە حكوومەتی مەركەزی بتوانێت رێبەرایەتیی هەموو وڵات بكات.
لە دیمانەكەدا كە بۆ كەناڵی CTC Sentinel ئەنجامی داوە دەڵێت: "من نازانم كە ئایا لە داهاتوودا سووریا و عێڕاق دەتوانن یەكپارچەیی خاكەكەی خۆیان بپارێزن؟ بە بۆچوونی من ئەوە زۆر ئەستەمە. لەو 2 وڵاتە شەڕی مەزهەبی زۆر هەیە، بۆیە وای بۆ دەچم لە داهاتوو چەند ناوچەیەكی فیدرالی دروست ببێت و جیا ببنەوە".
باسی لەوەش كرد گرووپی تیرۆریستیی داعش توانیویەتی لە یەمەن بە هاوكاریی رێكخراوی ئەلقاعیدە خۆی دروست بكات و ژێر بە ژێر كاری هاوبەش دەكەن.
باسنيوز