نرخی نەوت بەرز بووەوە
پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2016/9/8) لە سەعات (5:10) دهقیقهی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (48) دۆلار و (73) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (46) دۆلار و (33) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد و بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (45) دۆلار دابەزی، بەڵام لە دوێنێوە دووبارە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.
باسنيوز