ئێران له ڕێگه‌ى عێراقه‌وه ویستوویه‌تى 100 كارمه‌ندى هه‌واڵگرى بنێرێت بۆ حه‌ج
سه‌رچاوه‌كان، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و 100 كه‌سه ئه‌ندامن له سوپای پاسدارانى ئێران و میلیشیاكانى حزبوڵاى لوبنان، كه ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ر به هه‌واڵگرى ئێرانن.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى عێراقی، بڵاوی كرده‌وه :" زانیاری وردمان پێگه‌یشت كه ئه‌ندامانى میلیشیا شیعه‌كان و حزبوڵاى لوبنانى و حزبوڵاى عێراقی و سه‌رایا خوراسان و كه‌تیبه‌كانى عه‌باس كه سه‌ر به ئێرانن له نێو لیستى حاجییه عێراقییه‌كاندا بوون، به‌ڵام به ناو و پاسپۆرتى ساخته‌وه، ژماره‌شیان نزیكه‌ى 100 كه‌س ده‌بوو".
سه‌رچاوه‌كه، باسى له‌وه‌ش كرد، كه به‌شێك له‌وانه‌ى ناویان له لیسته‌كه‌دا بوو ده‌ستگیر كران و دانیان به زانیارییه‌كاندا ناوه كه بۆ درووستكردنى كێشه و پشێوی له‌نێو كاروانه‌كانى حاجییه عێراقییه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستى درووستكردنى پشێوی بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان سعوودیه و عێراق، ئاماده كراون.
باسنيوز