زانیارى نوێ له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ى په‌نابه‌ره سوورییه‌كه‌ى خست
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ى كه تیایدا پیترا لازلۆ، وێنه‌گرى كه‌ناڵى "N1 TV" ده‌رده‌كه‌وێت و پێ ده‌خاته به‌ر پێی پیاوێكى سوورى به خۆى و مناڵه‌كه‌ى باوه‌شییه‌وه به زه‌ویدا ده‌كه‌ون، پاشان له كچێكى منداڵیش ده‌دات، بووه هۆى دوورخستنه‌وه‌ى میدیاكاره‌كه له كه‌ناڵه‌كه، دواتر به‌رپرسانى كه‌ناڵه‌كه ڕای گه‌یاندبوو، كه ئافره‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه ناردووه وێنه‌ى نه‌هامه‌تى ئه‌و كۆچبه‌رانه بگرێت، نه‌ك پێ بخاته به‌ر پێی باوك و كچێكى منداڵ.
داواكارى گشتى له وه‌سفى تاوانه‌كه‌ندا، ده‌ڵێن :" ئافره‌ته میدیاكاره‌كه له كاتێكدا وێنه‌ى سه‌دان هه‌ڵاتووى ده‌ست جه‌نگ ده‌گرێت كه له ترسى پۆلیسی سه‌ر سنوور ڕاده‌كه‌ن، له‌و كاته‌دا لازلۆ پێ ده‌اخته به‌ر پێی پیاوێك و پاشان له كچێكى منداڵیش ده‌دات".
لازلۆ دواى ئه‌و ڕووداوه دكه ساڵى پار له میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه، داواى لێبوردنى كرد و ڕای گه‌یاند، كه له بارێكى دژوار‌دا ده‌ژی به هۆى ئه‌و كاره‌ى كردى، چونك خۆیشی دایكه و هه‌ست به نه‌هامه‌تیی منداڵه ئاواره‌كان ده‌كات.
باسنيوز