شاره‌زایەکی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ره‌نگه رێككه‌وتنی جه‌زائیر دووباره ببێته‌وه به‌ڵام ته‌نیا په‌كه‌كه زیانی به‌رده‌كه‌وێت
ئۆرهان ئاماژه ده‌دات كه به بڕوای توركیا ئه‌گه‌ر رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی یه‌په‌گه زیاتر خاكی سووریا داگیر نه‌كات، بۆ دژایه‌تیكردنی كوردی رۆژئاوا نییه، به‌ڵكو ئه‌وان بۆ دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێن.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئێستا گرنگترین ئه‌كته‌ر له ساحه‌ی سووریا هێزی رووسیایه، رووسیا توانیویه‌تی به‌ته‌واوه‌تی هێزی خۆی له سووریا جێگیر بكات، به‌ڵام توركیایش كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌یه كه بۆ سووریا كێشراوه، چونكه تاوه‌كو ئێستایش چه‌ندین هێزی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن سه‌ر به توركیان و ده‌توانێت له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا به‌كاریان بهێنێت. واته ئه‌گه‌ر توركیا پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بكات، ده‌توانێت ببێته كاره‌كته‌رێكی جدی بۆ گۆڕینی ئه‌و هاوكێشه‌یه، بۆیه من ده‌ڵێم ئاساییه توركیا و رووسیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی سووریا رێك بكه‌ون، به تایبه‌ت له یه‌كتری نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و 2 وڵاته، كه سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ریان بابه‌تی سووریا بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ وجودێكی له سووریا نه‌بووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه یه‌په‌گه به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا توانی هێڵی سووری توركیا ببه‌زێنێت و رۆژئاوای فورات تێپه‌ڕێنێت و مه‌نبه‌ج رزگار بكات. پاشان ده‌یه‌وێت ئه‌لبابیش رزگار بكات، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه، كه به لای توركیاوه قۆڵێكی سه‌ره‌كیی په‌كه‌كه‌یه، توركیایش هه‌ستی به‌و مه‌ترسییه كرد، بۆیه سیاسه‌تی خۆی له سووریا گۆڕی و چووه ناو خاكی سووریا و به هاوكاریی هێزه‌كانی سوریای ئازاد جه‌رابلوسی رزگار كرد".
چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا، له میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه كه حكوومه‌تی سووریا و توركیا به ناوه‌ندگیریی جه‌زائیر و له جه‌زائیر به نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه، ئایا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كاره‌ساتێكی دیكه به‌سه‌ر كورددا ناهێنێت، چونكه پێشتر جه‌زائیر له ساڵی 1975 كوردی فرۆشتووه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئۆرهان ده‌ڵێت: "توركیا به ئاشكرا ترسی له‌وه هه‌یه په‌كه‌كه له رۆژئاوا فیدراڵییه‌تێك دروست بكات و پاشان توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت راسته له ساڵی 1975 رێككه‌وتنی جه‌زائیر كاره‌ساتی بۆ كورد به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره جیاوازه و ناكرێت وه‌كو یه‌كی بچوێنیت. ئه‌گه‌ر له جه‌زائیر رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر رۆژئاوا كرابێت كاره‌سات به‌دوای خۆیدا بۆ كورد ناهێنێت، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێیت بۆ په‌كه‌كه به‌ڵێ و ره‌نگه رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه بكرێت. شتێكیش هه‌یه نابێت له‌بیری بكه‌ین، ئێستا یه‌په‌گه له سووریا خاكێكی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌مه‌ریكایش پاڵپشتییه‌كی جدیی یه‌په‌گه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه له‌نێوان توركیا و سووریا و ئێران كرابێت ئایا تا چه‌ند سه‌رده‌گرێت؟ ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره ناكرێت دژی یه‌په‌گه له رۆژئاوا، ته‌نیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ سه‌ر داعشه".
به بۆچوونی ئۆرهان ئه‌سته‌مه توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به یه‌په‌گه بگۆڕێت، چونكه ده‌زانێت هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی یه‌په‌گه له سووریا به ده‌ستی هێناوه، كه زۆربه‌ی چه‌كه‌كان به‌هێزن، بۆ په‌كه‌كه‌ی ناردووه تا شه‌ڕی حكوومه‌تی توركیای پێ بكات، بۆیه ئه‌سته‌مه توركیا یه‌په‌گه له په‌كه‌كه جیا بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و پێی وایه، ئه‌گه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری دووباره بێته‌وه به‌رباس، ره‌نگه توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به رۆژئاوا بگۆڕێت و له به‌رامبه‌ریان ئه‌وه‌نده توند نه‌بێت.
باسنيوز