له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی پارێزگای جۆله‌مێرگ له‌باكوری كوردستان، ئه‌مڕۆ پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان‌و چه‌لێ‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی خستۆته لیستی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆو ئه‌و ناوچه وه‌ك ناوچه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراون‌و له‌رۆژانی داهاتوودا سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی‌و سیاسی تێیاندا ئه‌نجامده‌دات.
جونێد ئۆرهان توپڕاق، پارێزگاری جۆله‌مێرگ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له‌وناوچانه له‌رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و تا رۆژی 1ی ته‌موزی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه هاوینی رابردوو ئاگربه‌ستی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه دوای دووساڵ له ئارامی شكێندراو شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانی ئاسمانیی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
دوای شكاندنی ئاگربه‌ست، شه‌ڕ زۆربه‌ی شار‌و ناوچه‌كانی باكوری كوردستانی گرته‌وه‌و توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ستپێكردو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌زۆر ناوچه بۆماوه‌یه‌كی درێژ راگه‌یاند.
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو بۆردومانی سوپای توركیاشدا چه‌ندین ناوچه له‌باكوری كوردستان وێران بوون‌و به‌سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران‌و برینداربوون.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دیجله، پارێزگاری پارێزگای دێرسیمی باكوری كوردستانیش دوێنێ 20 ناوچه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌ی وه‌ك ناوچه‌ی تایبه‌تی ئه‌منی دیاریكرد‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تێدا راگه‌یاندن كه تا رۆژی 27ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌باكوری كوردستان هێرشه‌كانی توركیا كاردانه‌وه‌یان به‌دوای خۆیانداهێناو بۆردێكی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له‌چه‌ندین ناوچه‌و گه‌ڕه‌كی شاره‌كانی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه به ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا.
لیژنه‌ی ڤینیسیای ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی، كه بۆردێكی ڕاوێژكارییه‌و پێكهاتوون له‌چه‌ندین پسپۆڕی سه‌ربه‌خۆ له بواری یاسای ده‌ستووریدا، له‌ڕه‌شنووسی ڕای خۆیدا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه"سه‌پاندنی حاڵه‌ته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له چه‌ندین ناوچه و گه‌ڕه‌كی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه له‌مانگی ئابی ساڵی 2015وه گونجاو نییه له‌گه‌ڵ بنه‌ما یاسایی‌و ده‌ستوورییه‌كانی توركیا بۆ رێكخستنی ڕێوشوێنی نائاسایی له‌و وڵاته له‌نێوانیشیاندا ڕاگه‌یاندنی باری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ".
ئه‌و بۆرده ڕاوێژكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو"هه‌ر ڕێوشوێنێكی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌دا بگونجێت، پێویسته په‌یوه‌ندی هه‌بێت به یاسای باری نائاساییه‌وه وه‌ك له‌مادده‌كانی 119 تا 122 ی ده‌ستووری توركیادا ئاماژه‌ی پێكراوه".
مادده‌ی 119ی ده‌ستوری توركیا سه‌باره‌ت به رێوشوێنه ئیدارییه نائاساییه‌كان باسله‌وه‌ده‌كات: باری نائاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتی یان قه‌یرانی ئابووری سه‌خته‌وه، هاوكات ماده‌ی 112ی ده‌ستوری توركیا چوارچێوه‌ی یاسایی باری نائاسایی‌و به‌سه‌ربازگرتن‌و حاڵه‌تی جه‌نگ ڕونده‌كاته‌وه.
له15ی ئازاری ئه‌مساڵدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیی له‌ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی داوای ڕای لیژنه‌ی ڤینیسیای كردبوو سه‌باره‌ت به بنه‌مای یاسایی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌شارو شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستاندا.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له‌ساڵی 1949 له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، دیموكراسی، حوكمی یاسا، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕاگه‌یاندن، ئازادی كۆبونه‌وه، یه‌كسانی‌و پاراستنی كه‌مینه‌كان دامه‌زراوه‌و 47 ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامن تێیدا.