ئێران.. ژنە بەندکراوێک بە توندی ڕەخنە لە یاساکانی ئێران دەگرێت

ئێران.. ژنە بەندکراوێک بە توندی ڕەخنە لە یاساکانی ئێران دەگرێت
نێرگز محەمەدی، جێگری ناوەندی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ کە لە ساڵی 2015وە لە بەندیخانەیە، نامەیەکی بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران نووسیوووە و داوی لێ کردووە رێگری لە دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی بکات.

نێرگز محەمەدی دووجار بە تۆمەتی "بەردەوامبوون لەسەر چالاکیی مەدەنی" سزای بەندکرانی بۆ دەرچووە، هەر بۆیە لە نامەکەیدا ئاماژەی بە کەیسی خۆی کردووە و ڕەخنەی لەو تۆمەتانە گرتووە کە دراونەتە پاڵی.

ماڵپەڕی کەلیمە کە هەواڵەکانی تایبەت بە بەندکراوانی سیاسیی ئێران بڵاو دەکاتەوە، ڕای گەیاندووە؛ "دادگای تاران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی سزای 16 ساڵ بەندکردنی بۆ نێرگز محەمەدی دەرکردووە، بەڵام کەیسەکەی پیداچوونەوەی پێدا دەکرێت".

نێرگز محەمەدی لە نامەکەیدا بۆ ڕۆحانی نووسیویەتی: "ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ من، نەک هەر هیچ سزایەک هەڵناگرن، بەڵکوو دەبێ ئەو کەسانە بدڕینە دادگا و سزا بدرین کە ئەو تۆمەتانە دەدەنە پاڵ خەڵک".

نێرگز محەمەدی لە ساڵی 2010 دەستبەسەر کرا و چەند مانگ دواتر بە سێ تۆمەت "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامێتی لە ناوەندی بەرگریکاران لە مافی مرۆڤ" و "پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران"، سزای 11 ساڵ بەندکرانی بە شێوەی هەڵپەسێردراو بۆ دەرچوو کە لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ 6 ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە.

ئەوە لە کاتیک دایە کە مانگی نیسانی 2012 بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بانگێشتی بەندیخانەی ئێڤین کرا و مانگێک دواتر گوستراوە بۆ بەندیخانەی شاری زەنجان، دواتر بڕیار لەسەر ئازادکردنی درا، بە محاڵەشەوە لە نیسانی 2015وە لە بەندیخانەیە.












باسنيوز
Top