لە ئیستەنبووڵ تەقینەوەیەک 20 قوربانیی لێکەوتەوە
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی تورکیا، تەقینەوەیەک لە نزیک وێستگەیەکی پاسی بە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی بایەزیدی ئیستەنبوەڵ ڕووی داوە و بە هۆیەوە 2 کوژراو و 18 کەسیش بریندار بوون کە 8یان پۆلیسن.
بەپێی زانیاریەکان کە دەستکەوتووە؛ سەرلەی ئەمڕۆ سێشەممە (7.6.2016)، تەقینەوەیەک لە نزیک ویستگەیەکی پاس لە ناوچەی بایەزیدی ئیستەنبووڵ ڕووی داوە و هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون کە 8 یان پۆلیسن.
دەگوترێت ئۆتۆمبیلێک خۆی بە پاسەکانی هێزی پۆلیسی تورکیادا تەقاندووەتەوە و بریندارەکانیش پۆلیسن، تا ئێستا هیچ لایەنێکی بەرپرسیارەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.
باسنیوز