فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیا بۆردومانی پارێزگای دێرزەوریان کردووە و بەهۆیەوە ١٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیا بۆردومانی پارێزگای دێرزەوریان کردووە و بەهۆیەوە ١٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیا بۆردومانی پارێزگای دێرزەوریان کردووە و بەهۆیەوە ١٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، وەزارەتى بەرگریى ڕوسیاش ڕەتیدەکاتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆکەکانی سوریا و ڕوسیا بۆردومانی شارۆچکەی عەشارەیان کردووە کە شەست کیلۆمەتر لە دێرزورەوە دوورەو بەهۆیەوە ١٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە لە نێویاندا هەشت منداڵ هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، لە بۆردومانەکەدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و بەهۆی سەختی بەشێکی زۆر لە برینەکانەوە ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەیە.

هاوکات وەزارەتى بەرگریى ڕوسیا ڕەتیکردەوە فڕۆکەکانیان بۆردومانى شارۆچکەی عەشارەیان کردەبێت.

ماوەی هەفتەیەکە حکومەتی سوریا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکردووە کە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە و لەوچوارچێوەیەشدا چەند ناوچەیەکی کۆنترۆڵکردووەتەوە.


سەرچاوەكانی عەرەبی
Top