هێرشکرایە سەر نوسینگەی هەواڵگری ئەردەن
بە پێی فرانس پرێس بهرهبهیانی ئهمڕۆ هێرش کرایە سەر نوسینگەی هەواڵگری ئهو وڵاته و بە هۆیەوە پێنج ئەفسەری هەواڵگری ئەردەن کوژران.
لە لایەکی ترەوە کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاندووە هێرشەکە کراوەتە سەر نوسینگەی هەواڵگری لە کەمپی بەقعە لە باکووری عەمان کە پێنج کەس کوژراون کە سێ کەس لەوانە ئەفسەری هەواڵگری بوون.
تا ئێستا هیچ گروپێك بهرپرسیارێتی خۆی له ئهنجامدانی هێرشهكه رانهگهیاندووه.
وتەبێژی حکومەتی ئەردەن لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگهیاند " ێرشەکە تێروریستی بووە بەڵام تا ئیستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دیار نییه".
کەمپی بەقعە گەورەترین کەمپی پەنابەرانە لە وڵاتی ئەردەن کە پەنابەرە فەلەستینیەکان تیایدا نیشتەجێن.
خەندان