دەیڤد گیلکی ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی له ئەفغانستان کوژرا
بەگوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە، هاوپیشەکانی دیکەی ڕۆژنامەنوسەکە کە لە ئۆتۆمبیلێکی دیکەی کاروانەکەدابوون هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
کاروانەکە لە نزیک کەمپێکی پێشووی ئەمریکا بە ناوی کەمپی هانسێن کە دەکەوێتە شارۆچکەی مەرجەهەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ئەو میدیایەی کە ڕۆژنامەنوسەکە کاری بۆدەکرد لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە " کارەکانی گیلکی ئاماژەبوون بۆ توندوتیژیەکانی وڵاتەکە و مەترسی ژیانی گوندنشینەکان و هێزە ئەمنیەکان لە وڵاتەکەدا ".
میدیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە" گیلکی تەمەنی ٥٠ ساڵبووە و هاوسەرگیری نەکردووە".
ڕۆژنامەنوسەکە ماوەی مانگێکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بەناو وڵاتەکەدا هاتوچۆدەکات و پێشتریش بۆ کاری ڕۆژنامەوانی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی وڵاتانی سۆماڵ و ڕواندا و وڵاتانی بەلکانی بەسەرکردووەتەوە و یەکێک بووە لەو ڕۆژنامەنوسە بیانیانەی کە لەسەرەتای جەنگی عێراق و ڕوخانی ڕژێمی بەعسدا سەردانی عێراقی کردووە.