سوپای توركیا گیان له‌ده‌ستدانى 27 گه‌ریلا راده‌گه‌یه‌نێت
له راگهیندراوێكدا، كه سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه :" 7 گه‌ریلاى pkk له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى شه‌مدینلی نزیك سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران رۆژى شه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها رۆژى هه‌ینیش 20 گه‌ریلاى دیكه هه‌ر له‌و ناوچهیهگیانیان له‌ده‌ستدا".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجه‌كان له ناوچه‌ى گارا له هه‌رێمى كوردستان و گونده‌كانى لیجه له له باكوورى كوردستان، له ئه‌نجامدا چه‌ند حه‌شارگه و ئه‌شكه‌وتێكى pkk تێكدران كه وه‌ك بنكه به‌كاریان ده‌هێنا.
هه‌رچه‌نده له راگهیندراوهكهدا ئاماژه نه‌دراوه به زیانه گیانییهكانى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌و هێرشانه‌دا، به‌ڵام ئاژانسى ئه‌نادۆلۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، كه چه‌ند گه‌ریلایه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه.