هەردوو سەركردە ناحەزەكەی ئەردۆگان داوەتی زەماوەندی كچەكەی بوون

هەردوو سەركردە ناحەزەكەی ئەردۆگان داوەتی زەماوەندی كچەكەی بوون
ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوونی ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی توركیا و عەبدوڵا گویل سەركۆماری پێشووی توركیا زەماوەندی كچەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا بەڕێوەچوو.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەردۆگان لە كاروانی ژیانی سیاسیی خۆیدا، هەردوو هاوڕێی تەمەنی خۆی (گویل و داودئۆغلو)ی لە ئاكپارتی و دەسەڵاتدارییەتی توركیا دوورخستەوە و هەرچی دەسەڵات و تواناكانی ئەوانیش هەیە بۆ خۆی برد.

ئەمڕۆش لە مەراسیمێكدا كە سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش تێیدا ئامادەبوو، لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توند و تۆڵدا، زەماوەندی هاوسەرگیری سومەییە ئەردۆگان و ئۆزدەمیر بایراکتاری خاوەنکار لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.

لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەشدا کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی سومەییە ئەردۆگان نمایش کرا کە هەندێک لە هاوڕێ و هاوەڵانی قسەیان لەسەر ژیانی ناوبراو دەکرد.



باسنیوز
Top