ئێران له‌ساڵێكدا 100 راوێژكاری ره‌وانه‌ی سوریا‌و عێراق كردووه
ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران‌دا دێت له‌و دوو وڵاته، به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، هاوشانی سوپای عێراق‌و هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان كردووه.
سه‌ردار مورته‌زا سه‌فاری، فه‌رمانده‌ی زانكۆی ئه‌فسه‌ری‌و راهێنانی پاسداریی(ئیمام حوسێن) له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی (ته‌سنیم)ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه "له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا 100 كه‌س له‌راهێنه‌ران‌و خوێندكارانی زانكۆی ئه‌فسه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئه‌ركی سه‌ربازیی دوو مانگه ره‌وانه‌ی عێراق‌و سوریا كراون".
فه‌رمانده‌ی زانكۆی ئه‌فسه‌ریی باسی له‌وه‌شكردووه، كه هه‌ندێك له‌و هێزانه كوژراون‌و هێندێكیشیان برینداربوون، هاوكات به‌شێكیشیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی "به‌ره‌ی خۆڕاگریی" پێویستی پێیان بووه له‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه زیاتر له‌و دوو مانگه‌ی بۆیان دانراوه.
تائێستا ده‌یان راوێژكار‌و سه‌ربازی ئێرانی له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕی دژ به‌داعش‌و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه كوژراون، نوێترینیان هه‌فته‌ی رابردوو بوو له‌سوریا، كاتێك ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی سوپای ئێران له‌سوریا كوژران‌و چه‌ند كه‌سێكیشیان به‌دیلی كه‌وتنه ده‌ست چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
زانكۆی ئه‌فسه‌ری‌و راهێنانی پاسداریی (ئیمام حوسێن)، زانكۆیه‌كی حكومیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌و ساڵی 1987 له شاری تاران دامه‌زراوه، 11 ساڵ دواتر‌و له‌ساڵی 1998 كۆلێژی ئه‌فسه‌ریی ئه‌و زانكۆیه جیا كرایه‌وه‌و به‌ناوی زانكۆی ئه‌فسه‌ریی درێژه‌ی به‌كاره‌كانی خۆیدا.
ئه‌و زانكۆیه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه پاڵێوراون‌و له‌داهاتوودا ده‌بنه كادری رێكخراوی سوپای پاسداران.
خه‌ندان