ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ: ئۆپۆزسیۆنی سوریا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه
له‌ڕاپۆرتێكیدا كه له‌ماڵپه‌ری رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا پشتی به‌و به‌ڵگانه به‌ستوه كه ده‌ستیان كه‌وتوه‌و هاتوه "83 هاوڵاتی سڤیل كه له‌نێوانیاندا 30 منداڵ هه‌یه، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له‌حه‌له‌ب، له‌نێوان مانگی شوبات‌و نیسانی ئه‌مساڵ كوژراون‌و 700 هاوڵاتی سیڤیلیش برینداربوون".
هه‌روه‌ها به‌پێی تۆماری ڤیدیۆیی كه‌گه‌یشتونه‌ته ده‌ستی رێكخراوه‌كه گروپی (فه‌تح حه‌له‌ب) كه له‌هاوپه‌یمانێتی چه‌ند گروپێك چه‌كداری سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێكدێن به‌هاوه‌ن‌و موشه‌ك ناوچه‌ی شێخ مه‌قسویان بۆردومان كرووه. كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بوو.
ماغدالینا مه‌غربی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه ده‌ڵێت "بۆردومانكردنی شێخ مه‌قسود به‌به‌رده‌وام ژیانی خه‌ڵكی وێران كردوه كه له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كدار له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانی فه‌تح حه‌له‌ب به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی‌و به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌درێت‌و ئه‌وان تاوانی جه‌نگیان كردوه".
نزیك 30 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له‌گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود ژیان به‌سه‌رده‌بن كه‌زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن.
ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌باكورو رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان گه‌مارۆدراوه‌و له‌لای باشوره‌وه ناوچه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریادایه.
به‌پێی وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرد كه‌ده‌ستی رێكخراوه‌كه كه‌وتوه‌و قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی سه‌لماندوه، چونكه نیشانی ده‌دات كه‌چه‌ندین خانوو و شه‌قام له‌به‌شی رۆژئاوای ئه‌و گه‌ڕه‌كه كاولكراوه كه 800 مه‌تر له‌هێلی شه‌ڕ دوورن.
ماغدالینا مه‌غربی ده‌ڵێت "بۆردومانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود به‌شێوی هه‌ره‌مه‌كی پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
پزیشكێك له‌و گه‌ڕه‌كه به‌ڕێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه گروپه چه‌كداره‌كان له‌ڕۆژانی 7و 8ی نیسان چه‌كی كیماوییان له‌دژی شێخ مه‌قسود به‌كارهێناوه‌و شه‌ش هاوڵاتی سڤیل‌و شه‌ڕڤانانی سه‌ر به‌یه‌په‌گه به‌چه‌كی كیماوی برینداربوون.
مه‌غربی ده‌ڵێت "پێویسته كومه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاونه‌پوشێت له‌تاوانانی جه‌نگ كه گروپه چه‌كداره‌كان له‌سوریا ئه‌نجامیده‌دن".
خه‌ندان