ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە شەڕی پەکەکە ئاشکرا دەبێت

ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە شەڕی پەکەکە ئاشکرا دەبێت
ئاژانسێکی تورکی لە ئەنجامی بەدواداچوونێکدا، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە شەڕی دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کووردستان (پەکەکە) ئاشکرا دەکات.

بەپێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی (یەنی حەیاتی) تورکی، زۆرترین ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە شەڕی پەکەکەدا لە شاری مێردینی کوردستانی باکوور بووە، کە 86 سەرباز و ئەفسەر کوژراون.

لە ئەنجامی بەدواداچوونی ئاژانسەکە دەرکەوتووە، کە لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا، کە پرۆسەی ئاشتیی لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی هاتووە، 504 سەرباز و ئەفسەری سوپای تورکیا کوژراون.

هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، زۆربەی ئەو سەرباز و ئەفسەرە تورکانە، لە میانی چالاکیی پڕکردنەوەی خەندەقەکانی پەکەکە لە شارەکانی کوردستانی باکوور، کوژراون.

ئەو شارانەی زۆرترین سەرباز و ئەفسەری سوپای تورکیایان تێدا کوژراوە:



- مێردین، 86 سەرباز و ئەفسەر.

- ئەنقەرە 58 سەرباز و ئەفسەر.



- ئەدەنا 33 سەرباز و ئەفسەر.

- کەھرەمان مەراش 22 سەرباز و ئەفسەر.



- کۆنیا 16 سەرباز و ئەفسەر.

- ھەتای 15 سەرباز و ئەفسەر.



- ئیستەنبۆڵ 12 سەرباز و ئەفسەر.

- مانیسیا 13 سەرباز و ئەفسەر.









باسنيوز
Top